سەرۆكی حكومەت لە بارەی رووداوەكانی هەڵەبجە بڕیاری گرتنەبەری ڕێكاری یاساییدا

  2020-08-23  | 
دۆسیە:  سەرۆکی حکومەت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی حكومەت پارێزگاری هەڵەبجەی ئاگادار كردەوە لەوەی رێكاری یاسایی دژی ئەو كەسانە بگیرێتەبەر كە لە رووداوەكانی شەوی رابردوو بەشداریان كردووە.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لە گەڵ پارێزگاری هەڵەبجە،  لەبارەی رووداوەكانی شەوی رابردوو گفتوگۆیان كرد و سەرۆكی حكومەت سووتاندن و تێكدانی موڵك گشتی تاوان  لەقەڵەمدا و بە پێویستی زانی ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی بگیرێتەبەر.

بە گوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی مەسرور بارزانی لەوپەیوەندیەدا لەگەڵ ئازاد تۆفیق، سەرۆكی حكومەت نیگەرانیی خۆی بەرامبەر رووداوەكانی شەوی رابردووی هەڵەبجە پێراگەیاند. 

سەرۆكی حكومەت لەو پەیوەندیەدا  رایگەیاند كە هەریەكە لە پڕۆژەی پردی (تووەقوت)ە كە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ئەنجام دەدەرێت لەگەڵ (ناوچەی پیشەسازی خۆراك) كە دەستەی وەبەرهێنان ئەنجامی دەدات لە قۆناغی كۆتایی ئامادەكارییدان  و لە ماوەیەكی نزیكدا دوای رێكارە ئیدارییەكان،  بەردی بناغەی ھەردوو پڕۆژەكە دادەنرێت. 


ڕیکلام