سوپای توركیا جارێكی دیكە بۆردومانی سنوری قەزای چۆمانی كرد

  2020-08-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ جارێكی دیكە فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی چەند ناوچەیەكیان لەسنوری ناحیەی سمیلان كرد.

بۆردومانەكەی توركیا لە دوێنێوە سێهەم جارە لە چیای كونەكۆتر ئەنجامبدرێت بەهۆیەوە رووبەڕێكی زۆر پوش و پاوان سوتاوە بەڵام لە بارەی زیانی گیانیەوە هیچ زانیاریەك بڵاونەبووەتەوە. 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە دوێنێ دووجار لە دوو كاتی جیاوازدا هەمان ناوچە كە دەكەوێتە قەزای چۆمانەوە بۆردومان كرا. 

سوپای توركیا لە رۆژی 15ی حوزەیرانەوە ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانی بە ناوی چنگی هەڵۆ لەخاكی هەرێمی كوردستان دژی گەریلاكانی پەكەكە راگەیاند و دوو رۆژ دواتریش ئۆپراسیۆنێكی دیكەی بە ناوی چنگی پڵنگ دەستپێكرد و تا ئێستاش هەردوو ئۆپراسیۆنەكە بەردەوامە.