بایرن میونشن بۆ جاری شەشەم لە مێژوودا چامپیۆنس لیگی بردەوە

  2020-08-24  | 
دۆسیە:  چامپیۆنزلیگ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بۆ جاری شەشەم لە مێژوودا یانەی بارین میونشن بووە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ و نەیهێشت بۆیەكەمین جار پاریس سانجێرمان بگاتە خەونەكەی.

لە یاریەكی زۆر خێرادا كەمێك لەمەوبەر یانەی بایرن میونشن بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام توانی یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ لە یانەی پاریس سانجێرمان بەرێتەوە. 

تایمی یەكمی یاریەكە بە بێ گۆڵ كۆتایی پێهات بەڵام لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 59دا باڤاریەكان توانیان لە ڕێگەی یاریزان كۆمان تاكە گۆڵی یاریەكە تۆمار بكەن و بەو ئەنجامەش یاریەكە كۆتایی پێهات و بۆ جاری شەشەم لە مێژوودا بایرن بووە خاوەنی جامی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.  

یانەی پاریس سانجێرمان كە بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا گەیشتە یاری كۆتایی بەڵام بایرن نەیهێشت بگاتە خەونەكەی و شكستی بە نەیمار و هاوڕێكانی هێنا. 


ڕیکلام