سەفەر بە ئەندێشەی پیتدا، کتێبێکی "ئارام سدیق"ە و یەکێکە لە چاپکراوەکانی یانەی قەڵەم و لە دوتوێی (204) لاپەڕەدا لە ساڵی 2012 دا بڵاوبۆتەوە.
نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەیدا دەڵێت: ئه‌م نووسینانه‌ی له‌م كتێبه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه له‌نێوان ساڵانی (2007-2010)دا لەسەر بەشێک لە بەرهەمەکانی نووسەر و ڕۆمانووس "عەتا محەمەد" نووسراون ڕوانینی منە بۆ ئەو بەرهەمانەی نووسەر و هه‌وڵ دراوه تاڕاده‌یه‌ك په‌یڕه‌وی میتۆده جۆراو جۆره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئەدەبی بكرێت و وه‌كو نووسه‌ری ئه‌م تێكستانه خۆم به‌ته‌نها میتۆدێكهوه نه‌به‌ستۆته‌وه، ئه‌گه‌رچی لافی ئه‌وه لێناده‌م، كه ته‌واوی میتۆدهكانم به‌شێوه‌ی زانستی به‌كارهێناوه، به‌ڵام ده‌توانم ئه‌وه بڵێم سنوورم بۆ هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كان دیاری كردووه و تا ئاستێكی دیاریكراویش میتۆدهكانم به‌پێی شاره‌زایی خۆم به‌كاربردووه.
ماوه‌ته‌وه بڵێم ته‌واوی كتێبه‌كه له 10 لێكۆڵینه‌وه پێكهاتووه، كه له زه‌مه‌نی جیا جیادا نووسراوه، بۆیه ره‌نگه هه‌ندێك بۆچوون له هه‌ندێك شوێندا دووباره بووبێته‌وه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی دووری ماوه‌ی نێوان نووسینه‌كان و هاوكات ئامانجی دیاریكراوی هه‌ر یه‌كێكیانه‌وه هه‌بووه، كه به‌و شێوه‌یه خواستوویانه، كه له‌به‌رده‌ستدان.