ناوەندی رۆشنبیریی ڕەهەند زنجیرەیەك کتێبی سینەمایی چاپ و بڵاو دەكاتەوە و وەکو دەستپێکیش دوو کتێب لە مانگی ئایندەدا بڵاودەکاتەوە.
ئارام کۆشکی
هۆگر ئارام، بەرپرسی ناوەندی ڕەهەند، رایگەیاند: ناوەندەكەمان نوێترین پڕۆژەی خۆی بەناوی "زنجیرە کتێبی سینەمایی" ڕادەگەیەنێت و ئەم زنجیرەیە، کۆمەڵێک کتێبی بنچینەیی سەبارەت بە نووسینی سیناریۆ و چۆنێتی بەرهەمهێنانی فیلم و کورتەفیلم و دراما چەندین بواری دیکە لە خۆ دەگرێت.
ناوبراو روونیشیكردەوە، وەکو دەستپێک دوو کتێب لەم زنجیرەیە ئامادەیە و لە مانگی ئایندە چاپ و بڵاوی دەکەنەوە.
ئەو وتیشی، شادمان محەمەد وەکو کامێرامان و دەرهێنەر و خەمخۆرێکی بواری سینەما، خۆ بەخشانە سەرپەرشتیاری ئەم پڕۆژەیەی گرتووتە ئەستۆ و کاری بۆ بەرهەمهێنانی ئەم دوو کتێبەدا کردووە.