سوپای توركیا چوار گوندی ناحیەی باتیفای بۆردومانكرد

  2020-09-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جارێكی دیكە فڕوكە جەنگیەكانی توركیا چوار گونیان لە سنوری ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ بۆردومانكرد و زیانی بە رەز و باخی هاوڵاتیان گەیاند.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ فرۆكە جەنگیەكانی توركیا هەریەكە لە گوندەكانی ڕویسێ، شیلان، كەشان، شویدنێیان لە سنوری ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ بۆردومانكرد.

زێرەڤان خالید، هاوڵاتی بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند "نیوەڕوی ئەمڕو كاتژمێر11.30 فڕوكە جەنگیەكانی توركیا جارێكی دیكە سنوری ناحیەی باتیفایان بۆردومانكرد". 

بۆردومانەكە كە بە بیانی بوونی گەریلاكانی پەكەكە لەو ناوچانە ئەنجام دەدرێت، زیانی بە رەز و باخی هاوڵاتیان گەیاند، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.  

لە رۆژی 15ی حوزەیرانەوە توركیا ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانی بەناوی چنگی هەڵۆ لە خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە و ئامانجی لە ناوبردنی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانە. 


ڕیکلام