هەردوو حکومەتی ئەرمینیا و ئازەربایجان لە مۆسکۆی پایتەخت رێکەوتن و ئاگربەستیان ڕاگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا ڕایگەیاند دوای 10 کاتژمێر گفتوگۆ هەردوو وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر ئاگربەستی نێوانیان رێکەوتن.
رێکەوتنەکە بە چاودێری سەرۆکی روسیا و یەکێتی ئەوروپا و سەرۆکی هەردوو وڵاتی ناکۆک ئەنجامدراوە و رێکەوتوون بەردەوامبن لە گفتوگۆ.
بەپێی رێکەوتنەکە هەردوولا دیلەکانی یەکتر و لاشەی سەربازە کوژراوەکانی یەکتر رادەستی وڵاتەکانیان دەکەنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی روسیا ڤلادیمێر پۆتن سەرۆکی روسیا ژمارەیەکی پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ هەردوو سەرۆکی ئەرمینیا و ئازەربایجان ئەنجامداوە و هانیداون رێکبکەون و کۆتای بە کێشەکانیان بهێنن.
ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی مانگێکە لەسەر هەرێمی ناگۆڕنا قەرەباغ شەڕ لە نێوان هەردوو وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمینیا دەستیپێکردوە و تورکیاش یارمەتی ئازەربایجانی دەدا بۆ بەردەامبوون لە شەڕەکە.