تا ئێستا زیاتر لە 23 هەزار ئاوارە لە دهۆكەوە گەڕاونەتەوە شنگال

  2020-10-13  | 
دۆسیە:  دهۆک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تا ئێستا لە شاری دهۆكەوە زیاتر لە 23 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە شنگال كە پێكهاتوون لە چوار هەزار و 400 خێزان پێكهاتوون.

مەنال محەمەد فواد، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی دهۆك و وەڵامدرەوەی قەیرانەكان بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: لە سەرەتای بڵاوبونەوەی كۆرۆناوە تا 30ی ئەیلول ژمارەی ئەو خێزانانەی گەڕاونەتەوە شوێنەكانی خۆیان لە سنوری شنگال ژمارەیە چوار هەزار و 400 خێزانن كە دەكاتە 23 هەزار و 407 كەس. 

ئەو روونیكردەوە لە ئێستادا ژمارەیەك لیستی دیكەیان بەدەست گەیشتووە كە گەڕاونەتەوە یان دەگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان، راشیگەیاند لە سنوری پارێزگای دهۆكدا 16 كەمپی ئاوارەكان هەیە لەگەڵ پێنج كەمپی پەنابەران، كە لە نێو كەمپەكان و دەرەوەی كەمپەكان 92هەزار و 860 خێزانن هەیە، كە دەكاتە 485 هەزار و 200 كەس. 

مەنال راشیگەیاند: تا ئێستا 77 كەیسی كۆرۆنا لە كەمپەكاندا تۆماركراوە لەوانەش لە ئێستادا تەنها 22 كەیسی ئەكتیڤ ماونەتەوە، ئەوەش مانای وایە لەژێر كۆنتڕۆڵدایە.  
 


ڕیکلام