لە ئەنجامی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەناو سنوری ئێران کەوتەخوارەوە.
تەلەفزیۆنی ئێران بڵاویکردەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە ناو زەویەکی کشتوکاڵیدا لە نزیک گوندی "قەرە قۆج"ی سنوری پارێزگای ئازەرەبایجانی خۆرهەڵات لە باکوری خۆرئاوای ئێران کەوتووەتە خوارەوە.
کەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیە لە کاتێکدایە، تا ئێستا تاران چەندجارێک هۆشداری داوەتە هەردوو لایەنی بەشەڕهاتوو، لە کەوتنەوەی چەندین گولە تۆپ و هاوەن لەناوخۆیی خاکی ئێراندا، داواشی لە هەردوو وڵات کردووە دوورکەونەوە لە سنورەکانی .