تەقینەوەیەک لە تورکیا روویدا

  2020-10-26  | 
تورکیا
تەقینەوەیەک لەپارێزگای هاتای تورکیا روویدا
فۆتۆ: میدیای تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەمێک پێش ئێستا، تەقینەوەیەك لەناوچەی ئەسکەندەرۆن لەپارێزگای هاتای توركیا روویدا.

بەپێی زانیارییەکان تەقینەوەکە لە ناوەندی شاری ئەسكەندەرۆنی سەر بە پارێزگای هاتای روویداوە، ئەوەش لەکاتی روبەڕوبوونەوە لەگەڵ دو چەکداری نەناسراو کە هێرشیانکردووەتە سەر مەفرەزەیەکی پۆلیسی شارەکە.

پارێزگاری هاتای رایگەیاندووە، تائێستا جگە لەزیانی ماددی، تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام یەکێک لەچەکدارەکان کوژراوە و ئەوەی دیکەشیان لەدەست پۆلیس هەڵهاتووە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.



ڕیکلام