لە ئەنجومەنی پیران دیموکراتەکان روبەڕوی شکست بوونەتەوە

  2020-11-04  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاوشێوەی پێشبڕکێکان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی ئەمریکا، دیموکراتەکان لە هەوڵی وەدیهێنانی خەونەکەیانن بۆ بردنەوەی زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی پیران.

لەو هەوڵەشدا دیموکراتەکان پێویستیان بە بردنەوەی سێ کورسی دەبێت، ئەگەر هاتوو بایدن و سناتۆر کامالا هاریس لە دەنگدانی سەرۆک و جێگری سەرۆک بیبەنەوە، بەڵام پێویستیان بە ٤ کورسی دەبێت ئەگەر هاتوو کۆمارییەکان پارێزگاری بکەن لە مانەوەیان لە کۆشکی سپی.

لەهەڵبژاردنەکانی پێشوودا کۆمارییەکان خاوەنی ٥٣ کورسین لە ئەنجومەنی پیران، لە بەرامبەریشدا دیموکراتەکان خاوەنی ٤٩ کورسین.

تا ئیستاش کۆمارییەکان و دیموکراتەکان لەم هەڵبژاردنەدا خاوەنی ٤٧ بۆ کۆماری و ٤٥ بۆ دیموکراتەکان.

بەگوێرەی پێشبینییەکان پێدەچێت هەوڵی دیموکراتەکان بۆ بەدەستهینانی ئەنجومەنی پیران شکست بهێنێت، بە تایبەت دوای ئەوەی ئەو حزبە دووچاری شکست بۆیەوە لە ویلایەتی ئەلەباما، ئەوەش وایکردووە هەلی بردنەوەی دیموکراتەکان بۆ وەدیهێنانی خەونەکەیان بەرتەسک بێتەوە.