پەرلەمانی کوردستان لەسەر یاسای قەرزی عێراق کۆدەبێتەوە

  2020-11-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە رۆژی سێ شەممە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و تاوتوێ پرسی پەسەندکردنی یاسای قەرزبکات بەبێ کورد.

بەپێی بەرنامەی کاری پەرلەمان کە سەرۆکایەتی پەرلەمان واژۆیان کردوە و بڵاویانکردۆتەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی کۆبونەوەی پەرلەمان دەبن.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆش کۆبونەوەی ڕاوێژکاری هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی پرسی بڕینی 320 ملیارەکە کۆبونەوە.

لە چەند رۆژی ڕابردوودا پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بەبێ کورد پەسەندکرد و بەپێی یاساکە ئەگەر هەرێم نەوت رادەست نەکات چیتر 320 ملیار دینارەکەی بۆ نانێردرێت.




ڕیکلام