سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە نوسراوێكی فەرمی بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كوردستان دەكات بۆ دانیشتنی پەرلەمان لە رۆژی چوار شەممەدا کە گفتوگۆی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات دەکات.
رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە نوسراوێكی فەرمی بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كوردستانی كردووە بۆ دانیشتنی ژمارە 10ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی دووەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان.
سەرۆكی پەرلەمان لەو نوسراوەدا ئاشكرایكردووە دانیشتنەكەی پەرلەمان لە رۆژی چوار شەممە 25ی ئەم مانگە دەبیچت و لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ دەستپێدەكات.
دواتریش دەستەی سەرۆکایەتی کارنامەی کۆبوونەوەکەی بڵاو کردەوە و تیایدا ئاشکرای کرد،
كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی كوردستان دەبێت خوێندنەوە و گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتی لیژنەی رەوەندی كوردستانی سەبارەت بە دیاردەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات دەكرێت.
له بڕگهیهكی دیكهدا، ڕاپۆرتی لیژنەی بەدواداچوون كە بەبڕیاری ژمارە (8)ی ساڵی 2020 پێكهێنراوه دهخرێتهڕوو، كه تایبهته بە وتەی كازم فاروق سهرۆكی فركاسیۆنی نهوهی نوێ، كه له دانیشتنی رۆژی 9یئەیلول 2020 وتیبووی ههڕهشهی لێكراوه.
ھەروەھا لە كۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لە ھەرێمی كوردستان دەكرێت.
نوێکراوەتەوە..
بانگهێشتی سەرۆکی پەرلەمان:
خشتەئی بەرنامەی کار: