لیرەی توركی لەبەرامبەر دولار بەهای خۆی لەدەستدایەوە

  2020-11-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەرچەندە ماوەی رابردوو لەگەڵ دەست لەكار كێشانەوەی وەزیری دارایی وڵاتەكە نرخی لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار بەرزبوویەوە، بەڵام جارێكی دیكە بەهای خۆی لەدەستدا و نزیك بوویەوە لە هەشت لیرە بەرامبەر یەك دۆلار.


لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵگۆڕی دراو لە توركیا بەیانی ئەمڕۆ بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار بووە 7.90 لیرە بەرامبەر یەك دۆلار كە ئەوەش لە داوی دەست لەكار كێشانەوەی وەیزری دارایی ئەو وڵاتە راوەستانی بەرزبوونەوەی نرخەكەیەتی. 

لەگەڵ دوورخستنەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندی توركیا لەلایەن سەرۆك كۆمار و دەست لەكاركێشانەوەی بەرات ئەلبایراقی زاوای ئەردۆغان لە پۆستی وەزیری دارایی بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار بەرزبوویەوە.

پێش ئەوەی ئەو گۆڕانكاریانە لە توركیا ئەنجام بدرێت بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار گەیشتە نزمترین ئاست كە 8.54 لیرە بوو بەرامبەر بە دۆلارێك، بەڵام دواتر بەهاكەی بەرزبوویەوە تا گەیشتە 7.54 لیرە بەرامبەر بە هەر دۆلارێك، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخەكەی دابەزیەوە.