دوای نزیكەی 9 ساڵ لە زیندانی ئەو ژنەی شەش منداڵەكەی كوشت ئازادكرا

  2020-11-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مێرید فێلبۆت، كە لەئستادا تەمەنی 39 ساڵە بەتاوانی سوتاندنی شەش منداڵەكەی ماوەی 17 ساڵ زیندانی سزادرا، بەڵام دوای زیاتر لە هەشت ساڵ لە زیندانی كردن ئازاد كرا.

جاید فێلپۆتی تەمەن 10 ساڵان، جۆن نۆ ساڵ، جاك حەوت ساڵ، جێسی شەش ساڵ و جایدنی تەمەن پێنج ساڵ، دوێنی براگەورەیان كە تەمەنی 13 ساڵ بوو لەبەرەبەیانی 11 ئایاری 2012دا  لە ناو ماڵەكەی خۆیان لە شاری دێربی وڵاتی بەریتانیا سووتان كە دایك و باوكیان بە دەستی خۆیان كردیانەوە.  

ئەو كاتەی دوو هاوسەرەكە پلان دادەنێن بۆ سوتانی ماڵەكەیان بە مەبەستی وەرگرتنی خانوی گەورەتر و قەرەبووە لە حكومەت، بەڵام پیاوەكە لە نیوەی كارەكەدا منداڵەكانی خۆی دەكاتە قوربانی. 

هاوسەری مێرید كە ناوی مایك فێلپۆت تەمەن 63 ساڵ، پێنج لە منداڵەكان هی ئەوبوون، سزای زیندانی هەتا هەتای بەسەردا سەپێندرا بەهۆی هەبوونی ڕۆڵی لە كوشتنی منداڵەكان، یاخود بەلایەنی كەم ماوەی 15 ساڵ لە زینداندا بەسەر بەرێت. 

ئەوم منداڵآنەی لە ئاگرەکەی دایک و باوکیاندا سووتان

لەو كاتەی ژنەكە پەیوەندی بە فریاگوزاریەوە دەكات، بەڵام هاوسەرەكەی بە مەبەست بەنزین دەڕژێتە ڕاڕەوی ماڵەكە و ئاگری لە سێ ژووری نوستن بەردەدات و منداڵەكان دەمرن.

داواكاری گشتی ڕایگەیاند بەهۆی ئەوەی خۆشەویستی پێشووی پیاوەكە هەوڵیداوە بەخێوكردنی منداڵەكانی وەربگرێت لە بەرامبەردا مایك ئەو كارەی كردووە.
 
داواكاری گشتی ئەوەشی وتووە ڕوون دیارە پلانەكە مایك دایڕشتووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی مێرید فێلپۆت چاوپۆشی لە كاری هاوسەرەكەی كردووە و بەرژەوەندیەكانی لەپێش منداڵەكانی داناوە، منداڵەكان مردوون بەو هۆیەوە سزا دراوە.
 
دوو بکوژەکە دوای رووداوی سوتانی منداڵەکانیان

ژنەكە ماوەی كەمتر لە نۆ ساڵی لە زیندان بەسەربرد بەهۆی تۆمەتی كوشتنی بێ مەبەست، لە ناو زیندانیشدا بەهۆی قێزەونی تاوانەكەیەوە  لەلایەن زیندانیەكانی دیكەوە ڕوبەڕوی توندوتیژی زۆربووەتەوە. 

ڕۆژی 28ی تشرینی یەكەمی 2020 بە مەرجی چاودێری توند ئازادكراوە و ئەگەری هەیە بگەرێندرێتەوە زیندان ئەگەر بێت و سەرپێچی تێدابكەن، دوای رووداوەكەش هاوڵاتیانی دێربی نیگەران كردووە و داوا دەكەن بگەڕێندرێتەوە زیندان. 



ڕیکلام