پۆتین پیرۆزیایی لە جۆ بایدن کرد

  2020-12-15  | 
دیدارێکی پێشتری پوتین و بایدن
فۆتۆ : ئەرشیف
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڤڵادیمێر پۆتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا پیرۆزبایی لە جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد، دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیدا، کە لە ڕۆژی ٣ی مانگی ڕابردوودا بەڕێوەچوو.

پۆتین لە بروسکەیەی پیرۆزبایدا بۆ سەرۆکی نوێی ئەمریکا، هیوای خواستووە سەرکەوتوو بێت لە ئەرکەکەیدا، جەختیشیکردووە، ڕوسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرپرسیارێتی تایبەتیان لە ئەستۆدایە، بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایشی و ئارامی جیهان.

سەرۆکی ڕوسیا جەختیشیکردووەتەوە، سەرباری ناکۆکییەکانیان، بەڵام دەتوانن بەو ئەرکە هەستن، بە تایبەت بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشە و بابەت و ڕێگرییەکان، کە لە ئیستادا ڕوبەڕوی جیهان بووەتەوە.

لە بروسکەکەدا پوتین جەختیکردووەتەوە، لەلایەن ئەوەوە ئامادەی هەموو هەماهەنگی و تێکەڵاوبوونێکە لەگەڵ سەرۆکی نوێی ئەمریکا.

لە کۆتایی بروسکەکەیدا سەرۆک کۆماری ڕوسیا روونیکردووەتەوە، هاریکاری ڕوسیا و ئەمریکا کە لەسەر بنەمای یەکسانی لە ماف و ڕێزگرتنی بەرامبەر بنیاتنراوە، دەتوانێت وەڵامدەرەوەی خواست و داوای گەلی هەردوو وڵات و کۆمەڵێ نێودەوڵەتیش بێت بە گشتی.

 



ڕیکلام