فاڵچيە گەورەكە: لە ساڵی 2021دا شێرپەنجە كۆتایی پێدێت

  2020-12-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بابا ڤانگا ئەو ژنەی كە بە بێ چاو پێشبینی بۆ داهاتوو ساڵەكان كردووە و بەشێك لە پێشبینیەكانیشی لە رابردوودا هاتونەتە دی كە گرنگترینیان پێشبینیكردنی رووداوەكانی 11ی ئەیلولی 2001ی ئەمریكا بوو.

وتەی فاڵچییە بەناوبانگەكە ساڵی 2021 دەبێتە ئەو ساڵە كە مرۆڤایەتی لە شێرپەنجە رزگاری دەبێت و ئەژدیهایەكی زەبەلاح دێت و كۆنتڕۆڵی جیهان دەكات. 

ئەو پێشبینی كردووە لە ساڵی 2021دا ئەژدیهایەكی گەورە بێت و دەست بەسەر جیهاندا بگرێت، ئەو كەسانەی شارەزای لێكدانەوەی فاڵگرتنەوەكانن ئاماژە بەوە دەكەن ئەژدیها مەبەستی وڵاتی چینە. 

ڤانگا پێشبینی كردووە ساڵی 2021 دا مرۆڤایەتی لە شێرپەنجە ڕزگاری دەبێت واتە چارەسەری دەدۆزرێتەوە.

بابا ڤانگا پێشبینیشی كردووە لە ئابووری ئەوروپادا دابەزینێكی گەورە دروست بێت توندڕەوە ئایینییەكان لە ئەوروپا هێرشی كیمیایی ئەنجامبدەن. 

ئەو پێشبینی كردووە لەو ساڵەدا بەرهەمهێنانی نەوت رابووەستێت و بەهۆیەوە زەوی بەرەو پشوودان بڕوات .

پێشبینی ئەوەشی كردووە كە هەریەكە لە چین و هیندستان و رووسیا رێكەوتنێك ئەننجام بدەن و دراوی هاوبەش دروست بكەن. 

ئەو ژنە خەڵكی وڵاتی بولگاریایە و لە منداڵیدا لە رووداوێكدا چاوەكانی لەدەستداوە و لە تەمەنی 85 ساڵیدا و لە ساڵی 1996دا كۆچی دوایی كردووە. 

سەرچاوە: haberle


ڕیکلام