رێکخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور ڕایگه‌یاند، له ساڵی 2020 له جیهان 50 ڕۆژنامه‌نووس و په‌یامنێر كوژراون، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌ساڵی 2019 دا 53 ڕۆژنامه‌نووس كوژرابوون.
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            په‌یامنێرانی بێ‌سنوور له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیاندا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه له‌ساڵی 2020دا، 50 ڕۆژنامه‌نووس و په‌یامنێر له سه‌رتاسه‌ری جیهان كوژراون و له ڕاپۆرته‌كه‌دا ناوی ئێران و ئه‌فغانستان هاتووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئه‌فغانستان وڵاتێكی خوێناوی بووه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان و په‌یامنێران  .
هەر له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئەوە خراوەتەڕوو کە له 10 ساڵی ڕابردوودا 937 ڕۆژنامه‌نووس و په‌یامنێر و میدیاكار له سه‌رتاسه‌ری جیهان كوژراون.