فرۆشی دۆلار لە بانکی ناوەندی عێراق کەمیکردووە

  2020-12-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماوەی ٤ ڕۆژە فرۆشی دۆلار لە بانکی ناوەندی عێراقەوە دووچاری پاشەکشە بووەتەوە و نەگەیشتووەتەوە ئەو ئاستەی کە چاوەڕواندەکرا.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی ڕۆژانەی بانکی ناوەندی عێراق لە میانی کەمکردنەوەی ئەمڕۆی کرێن و فرۆۆشتنی دراوە بیانییەکان، بەڕێژەی لە ٦.٦% دووچاری پاشەکشە بووەتەوە، بەشێوەیەک ئەمڕۆ تەنها ١٤ ملیۆن و ٢٣٩ دۆلار بە نرخی ١٤٦٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک فرۆشراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕەی کە فرۆشراوە  بەشێوەی حەواڵە بۆ دەرەوە گەیشتووەتە ١٢ ملیۆن و ٧٥٤ هەزار و ٢٣٩ دۆلار، ، ئەوەش کە ماوەتەوە یەک ملیۆۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار بووە بەشێوەی نەقدی فرۆشرا وە.

دوێنێ سێشەممە بڕی فرۆشی بانکی ناوەندی گەیشتبووە ١٥ ملیۆنو ٤٧ هەزار دۆلار.



ڕیکلام