بەكر شوانى
دوێنێ شاعیر و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و مافناسی ئامەدی یڵماز ئۆداباشی بەتۆمەتی ڕەخنەگرتن لە حکوومەتی ئاکەپە دەستگیر و پاشان ڕەوانەی زیندان کرا.
ئۆداباشی بە زمانی تورکی دەنووسێت و کۆمەڵێک دیوان و ڕۆمانێکی هەیە. نزیکەی ٤٠ دانە لە شیعرەکانی لەلایەن گەورە هونەرمەندانی کورد و تورکەوە کراون بە گۆرانی، لەوانە هەرسێ شیعری (Yakarım Geceleri, Diyarbakır Hasreti, Dağlarda Ölmek İsterim) لەلایەن ئەحمەد کایاوە کراون بە گۆرانی و لە کاتی خۆیدا ناوبانگێکی زۆریان بۆ ئۆداباشی و کایا پەیدا کرد .
کۆمێنتی یەکەم.