پاڵەوانی هەزارڕوو

  2021-01-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەحوی رەسوڵ

پاڵەوان کێیە؟

پاڵەوان ئەو کەسەیە خۆبەخشانە خۆی بەخزمەتکار دەزانێ، بەڵام خزمەتکاری کێ؟

ئەمە ئەو نھێنیەیە کەدەبێ چارەسەری بۆ بدۆ زینەوە ...

پاڵەوانی ھەزارڕوو کتێبێک کە ورددەبێتەوە لەکۆی ئەو کایانەی ژیان کە لە ئەفسانەکانەوە سەرچاوەیانگرتووە، وەکۆی ئەو ئەفسانانەی کە بوونەتە ھەوێنی ژیان(زیادەڕۆیی نییە ئەگەر بڵێین ئەفسانە ئەو دەرگا نھێنییەیە، وزەی جیھانی لێوە

دەردەپەڕێ، ئەو وزەیەی کۆتایی نایەو دەڕژێتە نێو دەریای کلتووری مرۆییەوە .)

ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە ئەو ھێزەی توانای ورووژاندن و بەرکەوتنی سەنتەرەقووڵەکانی ھەیە، تەنانەت لەدڵی چیرۆک و حەکایەتی منداڵان و مێرمنداڵانیشدا ھەیە، وەک ئەوەی دڵۆپێک بۆن ھەموو پێکھاتەی بۆنی ئۆقیانووسێک پێکدێنێت، یان ھێلکەی ئەسپێیەک نھێنی ھەموو ژیانی تێدا کۆبووەتەوە ...

تاکە ڕێگەیەک کە بتوانین ھەموو ئەو وێنانەی کە لێمان ون بوون، بتاوانین لە ئێستادا بیان بینینەوە تەنھا لەڕێگەی ئەفسانەوە دەتوانین بیاندۆزینەوە .

ئەو وێنەیەی بەدوایدا دەگەڕێین وێنەیەکی ڕاستییە، ھەروەک لە ڤیدا کاندا ھاتووە: دەڵێ"ڕاستی یەک شتە، ھۆشمەندان ناوی جۆراوجۆریان لێناوە ".

*ئەمەیەکێکە لەو کتێبانەی بڕیاردان لەسەر کۆی گشتی کتێبەکە بە ڕەوای خۆم نازانم، چونکە ئەمە یەک کتێب نییە بە تەنھا بەڵکو کۆمەڵێک کتێبی زۆر چڕە !

کە بۆ خوێندنەوە پێویستی بەسەرنجێکی خۆر ورد ھەیە، وە بەردەوام دەتخاتە بیرکردنەوەیەکی قووڵەوە، ئەو ڕاستییەش پێویستە بگوترێ ئەم کتێبە خەیاڵدانی مرۆ زۆر بەھێزدەکات، بە پێویستی دەزانم بۆ داھێنانی ئەدەبی کەڵکێکی زۆری لێوەربگیرێ... جا لەھەر بوار و ژانرێکدابێت! تەنانەت بۆ سینەماش !

ئەم کتێبە پێکھاتووە لە کۆمەڵێک وێنەی زۆر دەگمەن ...

ماوەتەوە بڵێین وەرگێڕانی ئەم کتێبە لە ئینگلیزییەوە لە لایەن سەڵاح حەسەن پاڵەوان. بێزیادەڕەوی کارێکە وەسف ناکرێ !

ئەوە سەلمێنەری ئەوەیە زمانی کوردی بۆ ھیچ شتێ دەستەوستان دانامێنێ مامۆستا سەڵاح حەسەن پاڵەوان بوێرانە بێ گرێ و گۆڵ چەند بەجوانی کردوویەتییە کوردی، ئاخر زمانی ئەفسانە ئاسان نییە !

ئەم کتێبە لە لایەن جۆزێف کامبڵەوە نووسراوە کە یەکێکە لە نووسەرە ئەمەریکییە ناودارەکان، کە لە بواری ئەفسانەدا کار دەکات، ئەم کتێبەشی یەکێکە لە کارە

باشەکانی ...



ڕیکلام