10 وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریکا هۆشداری دەدەنە ترەمپ

  2021-01-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دە وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشداری دەدەنە ترەمپ و هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە کە هیچ دەستیوەردانێک نەکەن لە گواستنەوەی دەسەڵات.

ئەو وەزیرانە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردوە هەر بەشداریەکی سوپا لە بەدواداچون بۆ بونی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان و رێگری لە گواستنەوەی دەسەڵات ئەمریکا دەباتە دۆخێکی مەترسیدار و نایاسایی و نادەستورییە.

ئەو 10 وەزیرە کە دیموکرات و کۆماریشیان تێدایە داواشیانکردوە ترەمپ بە زوترین کارت بە ئەرکی دەستوری خۆی هەڵبسێت بە ڕادەستکردنی دەسەڵات بەشێوەیەکی ئاشتیانە لە رۆژی 20 ی ئەم مانگەدا.

ئەو وەزیرانە ئەوەشیان نوسیوشیانە کاتی گەڕان بەدوای ئەنجامی هەڵبژاردن و ساختەکاری تێپەڕیوە و ئێستا کاتی جێبەجێکردنی دەستورە بۆ رادەستکردنی دەسەڵات.

ئەو وەزیرانەی بابەتەکەیان واژۆکردوە بریتین لە(دیک چینی،ولیارم پێری،دۆناڵد رامسفێڵد،ولیام کۆهین،رۆبەرت گەیتس،لێون پانیتا، چاک هێگڵ،ئاشتۆن کارتەر،جەیمیس ماتیس،مارک ئیسپەر).

ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە رۆژی چوار شەممە کۆنگرێسی ئەمریکا ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەسەندبکات و دوای ئەوەش پێویستە دوا نیوەڕۆی رۆژی 20 ی مانگ بە کاتی ئەمریکا ترەمپ دەسەڵات رادەستی جۆ بایدن بکات.



ڕیکلام