ڕاوێژکاری بایدن: کوشتنی سولەیمانی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکای نەپاراست

  2021-01-04  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جاک سۆلیفان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی کاندیدکراو بۆ ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا ڕایگەیاند، کوشتنی قاسم سولەیمانی نەبووە هۆی ئەوەی ئارامی بۆ ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی دەستبەر بکات، وەک دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پروپاگەندەی بۆ دەکرد.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی هەواڵی (CNN ) ی ئەمریکا سۆلیفان ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو بەڵێنانەی کە لە لایەن ئەم ئیدارەیەوە پێیان گەیشتووە، ئاماژە بەوە دەکەن سیاسەتەکانی دەستکەوتێکی باشتریان دەستبەرکردووە، سەبارەت بە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران و گوایە ڕێگری دەکات لەوەی تاران بەردەوام بێت لە یاریکردنەکانی لە ناوچەکە، بەڵام لە ڕاستیدا ءەو بەڵێنانە بەدی نەهاتوون.

ڕاوێژکاری جۆ بایدن ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕاستیدا ئێران بەردەوامە لەسەر ئەو مامەڵەکردنانەی کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەگەیەنێت، ماوەی ساڵێکیشە تا ئەمڕۆ، هیچ شتێک نەبووە ڕێگری لێبکات لەوەی کە ئەنجامی دەدات.

سۆلیفان ڕوونیشیکردەوە "هەروەک جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دوای ماوەیەک لە کوژرانی قاسم سولەیمانی ڕایگەیاند، کە هیچ ئەمریکییەک دڵتەنگ نەبووە بە کوژرانی، ئەویش بەهۆی ئەو خوێنە زۆرەی سەربازانی ئەمریکا کە دەستی ئەویان تێدا بووە، بەڵام پرسیاری گەورە ئەوەیە ئایا ئەو کارە وایکرد ئەمریکا ئارام و ئاسایشتر بێت؟ ئایا بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئەمریکا پارێزراوە؟ دوای ساڵێک لەو کارە دەڵێم نەخێر".

لە لایەکی ترەوە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی داهاتووی ئەمریکا جەختیکردەوە، ئەمڕۆ ئێران زۆر نزیکترە لە چەکی ئەتۆمی وەک لە ساڵێک لەمەوبەر، ئەو لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابوری گواستنەوەی دەریایی لە کەنداودا، هەروک بینرا کە لایەنی نزیک لە ئێران لە ساڵی ڕابردوودا، هێرشیان کردە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

ئاشکرایشیکرد، سەرقاڵبوونی بە سیاسەتی ئێرانەوە لەو بوارەدا تا ئێستا بەردەوامە.



ڕیکلام