بایدن دۆزی دووەمی ڤاكسینی كۆرۆنا وەردەگرێت

  2021-01-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ سەرۆكی هەڵبژێردراوی نوێی ئەمریكا دۆزی دووەمی ڤاكسینی كۆرۆنا وەردەگرێت.

نوسینگەی جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ڕایگەیاند، دوای سێ هەفتە لە وەرگرتنی یەكەم دۆزی ڤاكسینی كۆرۆنا، ئەمڕۆ دووەمین دۆزی ڤاكسینی كۆمپانیای (فایزەر و بیۆنتیك) دەدرێت بە جۆ بایدن. 

بەگوێرەی دواین داتاكان تا ئێستا لە ئەمریكا شەش ملیۆن و 700 هەزار ئەمریكی دۆزی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكاش لە چەند رۆژی رابردوودا بەڵێنیدا، هەڵمەتەكانی كوتان خێراتر و فراوانتر بكەن. 

وا بڕیارە لە رۆژی 20ی ئەم مانگە جۆ بایدن بە فەرمی پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا وەربگرێت و ئەو پلانەی تەندروستی وڵاتەكەی داینابوو بۆ دابەشكردنی 20 ملیۆن دۆزی یەكەمی ڤاكسینەكە بەخێرایی جێبەجێی بكات. 



ڕیکلام