توێژینەوەیەک پیسترین دراوە کاغەزییەکان بە بەکتریا و نەخۆشی ئاشکرا دەکات

  2021-01-12  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە گوێرەی توێژینەوەی زانستی زانایان گەیشتوونەتە ئەو راستیەی کە لە ٩٥%ی پارەی کاغەزی داپۆشراون بەبەکتریا و میکرۆبی زیانبەخشت و مەترسیدار، کە بۆی هەیە مرۆڤەکان تووشی چەندین نەخۆشی بکات.

توێژینەوەکە کە لە لایەن میدیای ئەڵمانیاوە بڵاوکراوەتەوە و زۆربەی ئەو پارانەی کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە هی ناو یانەکانی قومار بوون ، دەرکەوتووە زۆربەیان پیسبوون بە بەو بەکتریا و میکرۆبانەی کە دەبنە هۆی نەخۆشییەکانی هەوکردنی سییەکان و دەزگای میزەڕۆ و نەخۆشی گەڕی.

زاناکان کە توێژینەوەکەیان کردووە، ٢٠ جۆری جیاواز لە پارەی کاغەزیان هەڵبژاردووە کە لەسەر ئاستی جیهان ئاڵۆو گۆڕی زۆری پیوە دەکرێت و زۆر بەر دەست دەکەوێت، دەرکەوتووە دۆلاری کەنەدی لە هەموو پارە کاغەزییەکانی دیکە پیسترو مەترسی هەیە لەسەر تەندروستی بەشێوەیەک دوای پشکنین دەرکەوتووە، یەک جۆر لەو دراوە ٢٠٩ و شوێنی کۆبوونەوەی میکرۆب و بەکتریای بەسەرەوە بووە، کە مەترسی ئەوەیان لێدەکرێت مرۆڤ تووشی هەوکردنی خوێند بکەن.

دوای ئەویش ئەو پارە کاغەزیانەی کە لە وڵاتی بەرازیلەوە دێن، کە ١١٨ شوێنی میکرۆب و بەکتریای بەسەرەوە بووە، دوای ئەوەیش بە پلەی سێهەم دۆلاری هۆنگ کۆنگە کە ٤٢ و شوێنی بەکتریای زیانبەخش و میکرۆبی بەسەرەوە بووە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پارە کاغەزییەکانی هیندستان و فلپیب لە پلەی چوارەمدا بووە و ١٤ شوێن و ناوچەی پیش بوو بە میکرۆب و بەکتریایان بەسەرەوە بووە.

لە دوای ئەوانیش دراوی پاوەنی بەریتانییە بە پلەی پێنجەم هاتووە و ٧ی شوێن و ناوچەی پیس بوو بە میکرۆب و بەکتریای بەسەرەوە بووە.

لەگەڵ ئەوەی دراوی پاوەنی بەرتانی کەمترین شوێنی پێسبوونی میکرۆب و بەکتریاکانی بەسەرەوە بووە، بەڵام دەرکەوتووە ەترسیدارترین ڤایرۆس و بەکتریای گواستووەتەوە، کە ئەگەری ئەوەی هەیە مرۆڤ تووسی نەخۆشییەکانی کۆئەنجامی هەناسە و سییەکان و دەزگای میزەڕۆ و هەوکردنی گەندە بکات.

ئەوەی زیاتر مەترسییە ئەوەیە کە دوای دەستلێدان لەو دراوە پیسبووانە دەست بۆ دەموو لوت ببرێت، بێ ئەوەی پێشتر دەستەکان بە باشی بشۆرێن.

لە کۆتاییدا توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، کە باشترین ڕێگە بۆ مامەڵەی کڕین و فرۆشتن و مامەڵە داراییەکانی دیکە، پەنابردنە بۆ مامەڵ ەی ئەلکترۆنی لەبری مامەڵەی ڕاستەوخۆ بە پارەن بە تایبەت لە ئێستادا کە چەندین جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئارادایە.



ڕیکلام