ئەمریکا..دوای 67 ساڵ بۆ یەکەمجار ژنێک بە دەرزی ژەهر کوژرا

  2021-01-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای 67 ساڵ ئەمڕۆ لە ئەمریکا ژنێک بە تۆمەتی کوشتنی ژنێکی هاوڕێی کە دوگیان بووە و هەڵدڕینی سکی، بە بڕیاری دادوەر بە لێدانی دەرزی ژەهر کوژرا.

ژنەکەی ناوی (لیزا مۆنتگۆمری) ساڵی 2004 ژنەکەی دیکەی لە ویلایەتی میسۆری ڕفاندوە و بە زێندویی سکی هەڵدڕیوە و خۆی ومنداڵەکەی کوشتووە.

دواتر لە ساڵی 2007 لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و دوای 14 ساڵ لێکۆڵێنەوە و داداگایکردن کاتژمێر یەک و نیوی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە دەرزی ژەهر کوژرا.

تاوانبارەکە لە لیکۆڵینەوەکاندا وتویەتی لەگەڵ ژنە کوژراوەکە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە یەکتریان ناسیوە و کاتێک زانیویەتی دوگیانە ئیرەی پێ بردووە و ویستویەتی منداڵەکەی بە چەقۆ دەربهێنێت و بۆخۆی ببات.

دوای ساڵێک لە دەستگیرکردنیشی بەبڕیاری دادگا خراوەتە نەخۆشخانەی دەرونی و چەند جارێکیش لە زینداندا هەوڵی خۆ کوشتنی داوە.



ڕیکلام