بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە کۆنگرێسی ئەمریکا داخرا

  2021-01-18  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیاکان بڵاویانکردەوە بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە لە دەرەوە باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا داخراو، ڕێگە نادرێت بە چوونە دەرەوە و هاتنەژوورەوە بۆ ناو باڵەخانەکە.

دەسەڵاتدارانی ئەمنی ئەمریکا داوایان لە کارمەندانی ناو باڵەخانەی کۆنگرێس کردووە، لە نزیک دەرگا و پەنجەرەکان دوورکەونەوە.

بە گوێرەی هەواڵ کارمەندانی کۆنگرێس پەیامێکی ئەمنییان پێگەیشتووە، کە گوایە کۆمەڵگەی باڵەخانەی کۆنگرێس لەژێر هەڕەشەی ئەمنی دەرەوەدایە، بەوهۆیەشەوە ڕێگە نادرێت بە هاتنە دەرەوە یان چوونە ژوورەوە بۆ ناو باڵەخانەکە.

بە گوێرەی هەواڵ ئەو شوێنەش چۆڵکراوە کە ئامادەکرابوو بۆ ئاهەنگی دەستبەکاربوونی جۆ بایدن وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا.

بەشێک لە چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆمارێکی ڤیدیۆییان لە نزیک کۆنگرێسی ئەمریکا بڵاوکردووەتەوە و دەستاو دەستیان پێکردووە، کە دوکەڵێک لە ناوچەکە بەرز دەبێتەوە بێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکرێت.



ڕیکلام