شارەوانی هەولێر ڕەتیدەکاتەوە پارە لە میوەفرۆشی شەقامەکان وەربگرن

  2021-01-19  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە، کە گوایە مانگانە بڕی ٥٠٠ هەزار دینار لە سەوزە مێوەفرۆشەکان سەر شەقامەکانی هەولێر وەردەگیرێت.

 لە ڕوونکردنەوەکدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، سەر لەبەری ئەو هەواڵە ناڕاستە ڕەتدەکەنەوە، نیگەرانیشن بەرامبەر تۆڕی میدیایی ڕووداو، کە بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەواڵی بێبنەما بڵاو دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان جگە لەڕەتکردنەوەی هەواڵەکە ناوی شارەوانیان لە ڕوداوێکدا هێناوە کە هیچ پەیوەندییەکی بە فەرمانگەکانی ئەوانەوە نەبووە.

لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاندووە، داواکار\ن لە هەموو دەزگا میدیاییەکان، بە شێوەیەکی پڕۆفێشناڵانە ڕەفتار لەگەڵ هەواڵەکان بکەن و دوای دڵنیابوونەوە لە ڕاستی و دروستی هەواڵەکان، ئەوکات بڵاو کرێنەوە.ئەگەر نا ناچار دەبن ڕێکاری یاسایی بگرینەبەر .



ڕیکلام