سۆرانی  |  بادینی  |  English      
‌بەپەلە  

هاتووچۆی هەولێر ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە

  2021-01-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری سەرجەم شوفێران و خاوەن پاس وبارهەلگرەكان دەكات "لێدانی لۆگۆ و ریكلام بۆهەر بەروبومێك یان كۆمپانیایەك لەجامی ئوتومبێلەكان بەهەمو شێوەیەك قەدەغەیە".

 فازیل حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە ئاگاداریەكدا دەشڵێت "هەر كەسێكیش كەبەنیازبێت ریكلامێك لەئوتومبێلەكەی بدات سەرەتا دەبێت رەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار وەربگرێت كەهاتووچۆ و وەزارەتی ناوخۆیە، ئینجا دەستبەكاربن بۆلێدانی ریكلامەكە". 

ناوبراو روونیشیكردووەتەوە "دەبێت لەسەر لاتەنیشتەكانی ئۆتۆمبێل و بۆنیت و سندوق بێت و بەبێ وەرگرتنی پێشوەختەی ئەو رەزامەندیە توشی سزادان دەبنەوە".