پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو گەنجی راگەیاند بە تۆمەتی ئەوەی بەناوی کڕین  فرۆشتنەوە پارەیان لە هاوڵاتیەک وەرگرتووە و پەمپی بیبەریان کردوە بە دەمووچاویدا.
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            پۆلیس لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت"شەوی 19-1-2021 لەشەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ئەو دوو گەنجە لەگەڵ هاوڵاتیەک رێککەوتبوون کەلوپەلی پێ بفرۆشن و دوای ئەوەی کەدەگەنە لای هاوڵاتیەکە پارەکەی لێوەردەگرن و پەمپی بیبەر دەکەن بەدەموچاویداو هەڵدێن.
 
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە دوای ئاگادارکرنەوەی پۆلیس، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانیان هەردو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و دەستیش بگرن بەسەر ماتۆڕسکیلێکدا کە بە تۆمەتباران بووە  .  
پۆلیس ئاشکراشیکردوە تۆمەتبارەکان یەکێکیان لەدایکبووی ساڵی 2000 و ئەوەی دیکە لەدایکبووی ساڵی 1998 ە و بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.