بایدن: پێویستە ترەمپ دادگایی بکرێت

  2021-01-26  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەسەر ڕێوشوێنەکانی دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە لایەن ئەنجومەنی پیرانەوە ڕایگەیاند، پێویستە دادگایکردنەکە ئاڕاستەی خۆی وەربگرێت.

بایدن لە دیدارێکدا لەگەل تۆڕی هەواڵی  (CNN ) ی ئەمریکادا ڕایگەیاند، پێویستە دادگایکردنەکە ئەنجام بدرێت و کاریگەرییەکەی دەرکەوێت بەسەر پرۆسەی یاسادانان و هەڵبژاردنی کاندیدەکانی داهاتووی ئێدارەی ئەمریکا.

سەرۆکی ئەمریکا جەختیشیکردووە، دەستپێنەکردن و ئەنجامنەدانی ڕێوشوێنەکانی دادگایی نەکردن ، زۆر خراپتر دەبێت لە بەڕێوەچوونەکەی.

جۆ بایدن بەدووری زانی پرۆسەکە دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت بۆ ئیدانەکردنی، چونکە ئەگەر بەر لە شەش مانگ لەمەوبەری کۆتایی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی ئەنجام بدرایە، ئەوان ئەنجامەکەی جیاوازتر دەبوو.

سەرۆکی ئەمریکا ڕوونیشیکردەوە، لەوبڕوایەدا نییە، ١٧ سناتۆری کۆماری دەنگ بدەن لە بەرژەوەندی تۆمەتبارکردنی ترەمپ و لەوبارەیەوە وتی "ئەنجومەنی پیران ئەو کاتەی منی تیابووم دووجار گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بەڵام بەشێوەیەکی زۆر گەورە نەگۆڕاوە".

ئەو وتانەی جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کاتێکدایە، دوێنی ئەنجومەنی نوێنەران لیستێک لە تۆمەتی ئاراستەی ترەمپ کردوو ڕەزامەندی لەسەر دەربڕی، بە تایبەت تۆمەتی هاندانی هەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس لە ڕۆژی ٦ی ئەم مانگەدا.

ڕیکلام