شەماڵ جەبار یاوەر: لەو بەشەی نەخۆشخانەی شۆڕش کە سوتا دەوام ئاسایی دەبێتەوە

  2021-01-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە رایگەیاند بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەكەی شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی ماوەی دوو رۆژ پێویستە بۆ ئەوەی لەو بەشەدا دەوام ئاسایی ببێتەوە.

شەماڵ جەبار یاوەر، رایگەیاند، دوای كەوتنەوەی ئاگرەكەی شەوی رابردوو كە لە ژوورێكی كارمەندانی نەخۆشخانەی شۆڕش روویدا، هەموو كارمەندان و نەخۆشەكان سەلامەتن، سەردانی سەرجەمیانمان كرد.

ناوبراو لە پەیامێكدا سوپاسی نەخۆشخانەی شار و بەرگری شارستانی سلێمانی و پزیشك و كارمەندانی كردووە بۆ بەدەنگەوە چوون و خەمخۆریان ئاشكراشیكردووە دەوام لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لەو بەشە ئاسایی دەبێتەوە.

ئەوەش دوای ئەوەهات كە درەنگانی شەوی رابردوو ئاگر لە ژوورێكی نەخۆشخانەی شۆڕش كەوتەوە و بەو هۆیەوە نەخۆشەكانی ئەو بەشە ئاراستەی نەخۆشخانەی شار كران. 


ڕیکلام