فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات داوا لەلایەنەکانی رۆژئاوا دەکات خۆیان بۆ قۆناغێکی نوێی یەکگرتن ئامادەبکەن.
مەزڵوم عەبدی لە تویتەری فەرمی خۆی ڕایگەیاندوە ئامانجی ئێمە سەرکەوتنی دیالۆگی نێوان ئەنەکەسە و لایەنەکانی دیکە یە.
دەشڵێت ئەو ڕێکەوتنەی ئێمە پێی گەیشتووین گرنگە و بەرژەوەندی گەلەکەمان دەپاریزین.
مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەشکردوە ئەرکی هەموو لایەکە ئامادەکاری بۆ قۆناغێکی نوێی یەکگرتن بکەن و ڕووبەڕووی پێشهاتە نوێیەکان ببنەوە.