سوپای میانمار کودەتای سەربازی بەسەر حکومەتدا کرد

  2021-02-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سوپای میانمار پاش دەستگیركردنی ئۆنگ سان سوو چی، سەرۆكی وڵاتەكە لە بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆدا دۆخی نائاسایی ڕاگەیاند و ئەمریكاش دژایەتی خۆی بۆ كودەتاكە راگەیاند.

بەیانی ئەمڕۆ سوپای میانمار سیاسەتمەدارە دیارەكانی وڵاتەكەی دەستبەسەر كرد، كە لە ناویاندا ئۆنگ سان سوو چی براوەی خەڵاتی نۆبڵ  و سەرۆكی وڵاتەكە هەیە. 

بەگوێرەی میدیاكانی جیهان سوپا بۆ ماوەی یەك ساڵ حاڵەتی نائاسایی ڕاگەیاند و دەسەڵات تۆمەتبار دەكات بە شكستهێنان لە چارەسەركردنی ئەو ناكۆكیانەی لە هەڵبژاردنەكانی مانگی تشرینی دووەم دروست بوو بوو، دوای كودەتاكەش ئەمریكا ئیدانەی كرد و دوای هەرچی زووە ئازادكردنی دەستگیركراوەكانی كرد. 

لەوبارەیەوە جین ساكی، وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا دژایەتی وڵاتەكەی بۆ كودەتاكە راگەیاند و دەڵێت واشنتۆن "دژی هەر هەوڵێكە بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە یان ژێرپێخستنی گواستنەوەی دیموكراسیانەی دەسەڵات لە میانمار". 

هەر لەوبارەیەوە ئەنتۆنی بلگین، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای لە سوپای میانمار كرد دەستبەجێ ئەو كارانە پێچەوانە بكەنەوە و كودەتاكە رابگرن. 

سەربازان لە شاری یانگۆنی پایتەخت و چەند گەورە شاری دیكە بڵاوبوونەتەوە، لە مانگی تشرینی دووەمی 2020وە  ئاڵۆزییەكان لەنێوان بەرپرسانی حكومەتی مەدەنی و سوپادا بەشێوەیەكی توند بەڕێوەدەچێت، لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن كە پشتیان بە سوپا بەستبوو داوای دووبارە هەڵبژاردنەوەیان دەكرد. 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە كە پەیوەندی داتاكانی ئینتەرنێت و مۆبایل و هەندێك خزمەتگوزاری تەلەفۆنی راوەستاوە و لە شارەكاندا سەربازێكی زۆر بڵاوەیان پێكراوە.  

میانمار كە بە بۆرما ناسراوە، لە لایەن سوپاوە بەڕێوەدەبرا تا ئەو كاتەی لە ساڵی 2011دا چاكسازییە دیموكراتییەكان دەستیپێكرد، لەدوای كودەتاكەش ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، كودەتاكە "زۆر ترسناك بووە".


ڕیکلام