بەهۆکارێک پێدەچێت پاپای ڤاتیکان نەتوانێت سەردانی عێراق بکات

  2021-02-02  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پاپای ڤاتیکان ڕایگەیاند، تەنها یەک شت ڕێگر دەبێت لەوەی لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا سەردانی عێراق نەکات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پاپا بۆ ماڵپەڕی خزمەتگوزاری هەواڵی کاسۆلیکی وتی "ئەگەر شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنای مەترسیدار نەیەتە ئاراوە لە عێراق، ئەوا لە مانگی ئازاری داهاتوودا سەردانی عێراق دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ناچار بوو، ئەوا بیر لەوە دەکاتەوە گەشتێکی بازرگامی ڕێکخراو بکات، بۆ ئەوەی بگاتە عێراق لەو وادەیەی کە دیاریکراوە.

پاپای ڤاتیکان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بێتوو داخوازی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی پەیرەو بکرێت، ئەوا زۆربەی هەرە زۆری عێراقییەکان سەردانەکەی پاپا لە تەلەفزیۆنەوە دەبینن، بە چاوی خۆیان دەیبینن کە پاپا هاتووە بۆ وڵاتەکەیان.

ئەو وتانەی پاپای ڤاتیکان لە کاتێکدایە، بڕیارە لە ڕۆژانی ٥بۆ ٨ی مانگی ئازاری داهاتوو سەردانی عێراق بکات و بەشێک لە سەردانەکەشی تەرخان دەکات بۆ شاری موسڵ.



ڕیکلام