رەوتی حیکمە: دەبێت بەغدا و هەرێم نەرمی بنوێنن و بگەنە ڕێککەوتن

  2021-02-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی ڕایگەیاند دەبێت هەرێم و بەغدا بەرامبەر یەکتر نەرمی بنوێنن و بگەنە ڕێککەوتن.

د.محەمەد حوسام بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی رەوتی حیکمە بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند نابێت هەرێم و بەغدا داواکارییەکانیان بەسەریەکتردا بسەپێنن،بەڵکو دەبێت هەردوولا هەوڵی چارەسەربدەن.

ڕاشیگەیاند پێویستە هەرێم چۆن داوای مافی خۆی دەکات لەهەمانکاتێشدا ئەرکەکانی جێبەجێبکات، ئێمە لەگەڵ ئەوەین هەرێم بەتەواوی مافی خۆی وەربگرێت.

د.محەمەد حوسام ئاماژەی بەوەشکرد لایەنی کوردی هەیە زۆر توندن و دەیانەوێت بەو جۆرە مافەکان لەبەغدا بەدەستبهێنن و دواتر خەڵکی کوردستانی پێ ڕازیبکەن،بەهەمانشێوە لەناو لایەنە شیعەکانیشدا لایەن هەیە توندە کە ئەوە کارێکی خراپە.

ئەو بەرپرسەی رەوتی حیکمە دەشڵێت بەڵام لایەنی کوردی دیکە هەیە نەرمی دەنوێنن ودەیانەوێت لەگەڵ بەغدا بگەنە رێککەوتن، پێویستە بەغداش وەک دۆست سەیری لایەنەکانی هەرێم بکات.

ئەوە لەکاتێکدایە چەندین جار وەفدی هەرێم سەردانی بەغدای کردوە و دەیان کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا ئەنجامداوە بەڵام هێشتا هیچ رێککەوتنێک لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی 2021 ی عێراق نەکراوە.


ڕیکلام