لیژنەی دارایی: لە بودجەدا کێشەی فەرمانگە فیدراڵییەکان و بەنداوەکانی هەرێم جێگیردەکەین

  2021-02-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سێ ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێن وەک لیژنە بڕیاریانداوە بە برگەیەکی تایبەت کێشەی فەرمانگە فیدراڵیەکان و بەنداوەکانی هەرێم لە بودجەدا جێگە بکەنەوە.

هۆشیار عەبدوڵا و ئەحمەدی حاجی رەشید و جەمال کۆچەر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێن ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری سەرچاوەکانی ئاو کۆبونەتەوە و پرسیاریان سەبارەت بە موچەی کارمەندانی بەنداوەکان لێکردوە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاندوە چەند جارێک داوایانکردوە ڕاژە و موچەی ئەو کارمەندانە بگوازێتەوە بۆ سەر بەغدا،بەڵام هەرێم ڕازی نییە.

ئەو پەرلەمانتارانە دەشڵێن وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان ڕایگەیاندوە لەسەر ئەو کێشەیە و چۆنیەتی چارەسەرکردنی لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە.

ئاشكراشیانکردوە ئەوان وەک هاوپەیمانی هیوا رەخنەی زۆریان لە وەزیر گرتووە کە لە چارەسەرکردنی ئەو پرسەدا کەمتەرخەم بووە،بەڵام وەزیری رایگەیاندوە هەموو رێکارێکی گرتۆتەبەر، بەڵام بەدەنگیەوە نەهاتوون.


ڕیکلام