وەزیری دارایی: هەموو 25 ی مانگێک موچە دابەشدەکەین

  2021-02-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان سەردانی وەزارەتی دارایی کرد و وەزیری دارایی ڕایگەیاندوە ئەگەر پێشهاتێکی چاوەڕوانکراوە نەیەتە پێشەوە هەموو 25 مانگێک دەستدەکەین بە دابەشکردنی موچە.

زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، سەردانەکەیان بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم بووە.

وتیشی ئاوات شێخ جەناب دڵنیای کردونەتەوە لە 25 هەموو مانگێکدا دەست دەکەن بە دابەشکردنی موچە.

زیاد جەبار سەبارەت بەوەی ئایا حکومەتی هەرێم دەتوانێت بە داهاتی خۆی مانگانە موچە بدات وتی"لە ئێستادا داهاتی هەرێم زیادی کردوە و فرۆشتنی نەوتیش بە دۆلارە و نرخی دۆلار بەرزبوەتەوە ئەمەش ئاسانکاری زۆر بۆ حکومەت دەکات کە موچە دابەشبکات.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر بەرپرسانی حکومەتی هەرێم ڕایانگەیاندبوو بڕیاریانداوە 30 رۆژ جارێک موچە دابەشبکەن و مانگی ڕابردوو هەمانرۆژ لەگەڵ عێراق لە 24 مانگ بۆ 29 مانگ موچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشکرا،بەڵام موچەکەی حکومەتی هەرێم بە لێبڕینی سەدا 21 بوو.



ڕیکلام