ئەنجومەنی وەزیران بۆ دوو پرس كۆدەبێتەوە

  2021-02-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكی ئاسایدا گفتوگۆی پشكی هەرێم و رێكەوتن لەگەڵ بەغدا لەبارەی بودجەی 2021 دەكات و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی حكومەت تایبەت بە چاكسازیش دەخاتەڕوو.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات. 

بەگوێرەی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا دوو تەوەری سەرەكی گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت كە تەوەری یەكەم "خستنەڕووی دواپێشهاتەكانی پڕۆژە بودجەی فیدراڵ و هەرێم بۆ ساڵی 2021". 

فەرمانگەكە ئاشكراشیكردووە كە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ گفتوگۆ لەبارەی " خستنەڕووی ئاستی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی تایبەت بە چاكسازی" لە هەرێمی كوردستاندا دەكات. 

هەفتانە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە رۆژی چوار شەمماندا ئەنجام دەدات، ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە دوو رۆژی رابردوودا وەفدێكی حكومەتی هەرێم تایبەت بە رێكەوتنی بودجە بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان كرد. 


ڕیکلام