سۆرانی  |  بادینی  |  English      

بابەتێكی هونەری ژیان بۆ زمانی فەڕەنسی وەردەگێڕدرێت

  2021-02-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پاش ئەوەی هەفتەی پێشوو بابەتێك لە ژێر ناوی (هونەرمەندێكی فەڕەنسی بیرۆكەی كارێكی هونەرمەندێكی كورد دووبارە دەكاتەوە) لە (بەشی كولتوور)ی (تۆڕی هەواڵی ژیان)دا بڵاوكرایەوە، كە یەكێك بوو لە بابەتە زۆر خوێندراوەكانی ئەو هەفتەیە، دوابەودای ئەوە هەمان بابەت لەلایەن ماڵپەڕی (transcultures) كە ماڵپەڕێكی تایبەتە بە بوارە جیاوازەكانی كولتوور، وەرگێڕدایە سەر زمانی فەڕەنسی و لە بەشی فەڕەنسی لە هەمان ماڵپەڕدا بڵاوكرایەوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە وەك لە بەشی بینینی ماڵپەڕەكەدا هاتووە بابەتەكەی (تۆڕی هەواڵی ژیان) بە زمانی فەڕەنسی سەدان خوێنەری هەبووە، ئەوەش ئەوەمان بۆ دەردەخات كە بابەتەكە گەیشتۆتە ڕێژەیەكی بەرچاوی خوێنەرانی ئەو ماڵپەڕە.
    
گرنگی بابەتەكەش وادەكات چاوەڕوانی نووسینی كەسانی شارەزای بواری هونەری لێبكەوێتەوە بە زمانی فەڕەنسی.

لینكی بابەتەكە لە تۆڕی هەواڵی ژیان:کلیک بکە

بۆلینکی بابەتەکە لە بەشی فەڕەنسی ماڵپەڕی تڕانسکولتوور: کلیک لێرە بکە