شارەزوور؛ سێ كەس بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە سزادران

  2021-02-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور سزادانی سێ كەسی بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند كە یەكیان خەڵكی سوریایە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور سزادانی سێ تۆمەتباری بەهۆی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند كە یەكیان خەڵكی سوریایە و دوو كەسەكەی دیكەش عێراقین. 

بە گوێرەی راگەیەندراوەكەی ئاسایش ئەو كەسەی خەڵكی سوریایە بە بڕی 5 ملیۆن دینار سزادراوە و دوو كەسە عێراقیەكەش هەریەكەیان بە ساڵێك زیندانیكردن سزادراون. 




ڕیکلام