كوڕی پەرلەمانتارێكی پێشووی بەرەی توركمانی بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

  2021-02-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە پارێزگای كەركوك دەستگیركردنی كوڕێكی نیازی مەعمار ئۆغڵو، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراقی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر راگەیاند.

مەهدی نیازی لەدایكبووی ساڵی 1998 كوڕی ئەندامەكەی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە خورماتوو دەستگیركراوە و لەكاتی دەستگیركردنیدا ماددەی هۆشبەری پێبووە.

بەگوێرەی زانیاریەكان مەهدی نیازی جگە لە ماددەی هۆشبەرەكە دەمانچەیەكیشی پێبووە و ویستوویەتی لە بازگەی باكوری خورماتووەوە بچێتە كەركوك. 

نیازی مەعمار ئۆغڵو، لەسەر لیستی بەرەی توركمانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بوو كوڕەكەی بەمادەی 32 لەیاسای سزادانی تایبەت بەماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە. 


ڕیکلام