وەزارەتی دارایی: موچەی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێم بێ لێبڕین دابەشدەكرێت

  2021-02-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری دارایی و ئابوری ڕەزامەندیدا بە پێدان و خەرج كردنی موچەی مانگی (كانوونی دووەم) ساڵی 2021 بۆ كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم بەبێ لێبڕین.

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە پێشتر ئەو وەزارەتە بڕیاریدابوو بەهۆی ئەوەی حكومەتی فیدڕاڵی تەمویلی موچەی فەرمانبەرانی دەزگا فیدڕاڵیەكان لە هەرێم بەشێوەیەبە رێژەی پێویست دابین ناكات ناچارن هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەرێم بە لێبڕینەوە دابەشی بكەن. 

ئەو بڕیارەی وەزارەتی داراییش كاردانەوەی فەرمانبەرانی دامەزراوە فیدڕڵیەكانی لێكەوتەوە دەستیان بە مانگرتن كرد و داوایانكرد كە كێشەی موچەكانیان چارەسەر بكرێت. 


ڕیکلام