توركیا وێنەی دوو گەریلا دەستگیركراوەکەی گارەی بڵاوكردەوە

  2021-02-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
توركیا وێنەی ئەو دوو گەریلایەی بڵاوكردەوە كە لە ئۆپراسیۆنی گارە دەستگیری كردوون و لە زاری ئەوانەوە دەڵێت پێش ئۆپراسیۆنەكە پێیانراگەیەندراوە كە نابێت دیلەكان بگەنەوە دەست توركیا.

دۆغان گیچگل و عوسمان ئاسەر، ناوی ئەو دوو گەریلایی پەكەكەیە كە لە چیای گارە لەلایەن توركیاوە دەستگیركران و فەرماندەیی ناوەندی هەپەگەش دەستگیركردنی دوو گەریلای لەلایەن توركیاوە پشتراستكردبوویەوە. 

میدیای توركیا لە زاری یەكێك لە گەریلا دەستگیركراوەكان بە ناوی دۆغان گیچگل (بۆتان) لە مانگی ئازاری 2014دا پەیوەندی بە ریزەكانی گەیلاوە كردووە و دەڵێت: لەلایەن فەرماندەی زیندانەكە كە ناوی (سوروج) بوو فەرمانی ئەوەیان پێكراوە ئەگەر ئۆپراسیۆنێك لەم ناوچەیە بكرێت "نابێت هیچ كام لە زیندانییەكان بڕۆن وخۆیان رادەستی بكەن".

ئەو باسی لەوە كردووە ئەوان پاسەوانی زیندانەكان بوون لە هەرێمی سیانێی چیای گارە و ژمارەیان هەشت گەریلا بووە، عوسمان ئاسەر(شێرڤان قۆرقماز)  ساڵی 2012 بەشداری ڕیزەكانی پەكەكە بووە، خەڵكی مێرسینە، ئەوش ئاماژەی بەوە كردووە كە دوای ئەوە بۆتان دەستگیر كراوە ئەویش خۆی بەدەستەوەداوە. 

شەڕی گارە لە رۆژی 10ی شوبات دەستیپێكرد و ماوەی چوار رۆژی خایاند توركیا لە رێگەی فرۆكە و هێلیكۆپتەرەوە سەربازی لە چیاكە دابەزاند كە تیایدا 13 دیل لەو شەڕەدا كوژران كە تا ئێستا هەردوو لایەنی شەڕەكە یەكتری تۆمەتبار دەكەن بە كوشتنی دیلەكان، پەكەكە شەهیدبوونی 14 گەریلای راگەیاند لەگەڵ دەستگیركردنی 2 گەریلا، لەبارەی كوژراوەكانیشەوە توركیا و پەكەكە زانیاری دژ بەیەكتری بڵاودەكەنەوە. 


دۆغان گیچگل (بۆتان)



عوسمان ئاسەر(شێرڤان قۆرقماز)




ڕیکلام