خەلوسی ئاكار: شەڕی گارە هێزی پەكەكەی لە باكوری عێراق دەرخست

  2021-02-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری بەرگری توركیا لە كۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ناتۆ باسی لە شەڕی گارە كرد و رایگەیاند ئەو شەڕە هێزی پەكەكەی لە باكوری عێراق دەرخست.

خەلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا لە كۆبوونەوەی وەیزرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ رایگەیاند: لە كۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری ناتۆدا، بە گرنگییەوە ئاماژەمان بە كاریگەری ئەو هاوپەیمانییە كرد بۆ شەڕكرن بەشێوەیەكی یەكڕیز و هاوهەڵوێستی دژی تیرۆر. 

كۆبوونەوەی وەزيرانی بەرگری ناتۆ كە ماوەی دوو رۆژی خایاند لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو ئاكار لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: لە كۆبونەوەكەدا باس لە كێشەكانی بەرگری و رێگریكردن، چالاكییەكانی ناتۆ لە ئەفغانستان و عێراق و پەرەسەندنە جیهانیەكان كراوە. 

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا وەزیری بەرگری توركیا كوژراوانی وڵاتەكەی لە شەڕی گارە بەبیر هێنایەوە و وتیشی: ئێمە بەبەردەوامی لە شەڕداین لە دژی زۆر ڕێكخراوی تێرۆریستی. 

ئەو ناوی هەریەكە لە (داعش، پەكەكە، یەپەگە، پەیەدە، فەتۆ)ی  پێكەوە هێنا كە وڵاتەكەی لە شەڕدایە لە دژیان وتیشی "وەك بەشێك لە شەڕی دژی تیرۆر لە باكوری عێراق، كورتەیەكمان لەسەر ئۆپراسیۆنی چنگی هەڵۆ-2 لە دژی پەكەكە باسكرد". 

لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوە هێزی پەكەكە كردووە لە باكوری عێراقدا و  ئاماژەشی بە كوژرانی 13 هاوڵاتیان كردووە لەو شەڕەدا كە دیل بوون لەلای پەكەكە و دەشڵێت لەو كۆبوونەوەیەدا "جارێكی دیكە ڕوونمان كردەوە كە پەكەكە و یەپەگە هەمان ڕێكخراون". 


ڕیکلام