پەکەکە ناو و وێنەی گەریلا شەهیدەكانی شەڕی گارەی بڵاوکردەوە

  2021-02-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی راگەیاند كە لە شەڕی چیای گارە روبەڕووی توركیا بوونەوە، 10كەس لەوان خەڵكی باكوری كوردستان بوون و سەرجەمیشیان پاسەوانانی كەمپی دیلەكان بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی ئەو گەریلایانەی ئاشكرا كرد كە لە شەڕی گارەدا شەهید بوون، 9 كەسیان خەڵكی باكوری كوردستانن سێ كەسیشیان خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن و یەك شەهیدیش خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە. 

هەپەگە کە بە باڵی سەربازی پەکەکە ناسراوە لەبارەی وردەكاریەكانی ئەو شەڕەوە دەڵێت "لە ئەنجامی بەرخۆدانی قارەمانانەی هاوڕێیانی شەهیدماندا، لە گۆڕەپانی جەنگدا گورزی قورس و دژوار لە سوپای تورك درا، لوتی سوپای تورك لە زەوی درا و تێكشكێنرا و وانەیەكی مێژوویی دادرا، لە كامپی دیلەكاندا ئەفسانەیانە بەرەنگارییان كرد و شەهید بوون". 

هەپەگە رایگەیاندووە ئەو گەریلایانەی شەهیدبوون: یەكیان خەڵكی ئورمیە بووە یەكی دیكەشیان عەفرین، دوو كەسیش لە كۆبانێ و دوو كەسیش لە شرناخ و سێ كەسیش لە وان و یەك كەسی دیكەش لە هەریەكە لەشارەكانی دێرك، قەرس، مێردین، ئامەد، چەولیك بوون.  

هێزەكانی پاراستنی گەل راشیگەیاندووە "هاوڕێیانمان لە كامپی دیلەكاندا و لەژێر بۆردوومانی قورس و چڕدا بۆ پاراستنی كامپی دیلەكان و پاراستنی دیلەكان، ئیرادە و ئازایەتییەكی گەورەیان نواند و گورزیان لە دوژمنی داگیركەر وەشاند و ئەو چەند ڕۆژە بە بەردەوامی و بێ ئەمان شەڕیان كرد". 



ڕیکلام