تورکیا: ئێران دەبێت دوا کەس بێت قسە لەسەر سەروەریی عێراق بکات

  2021-02-28  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئێرانی کردووە لە ئەنکەرە لەسەر ئەو لێدوانانەی ئێران، کە تورکیای تۆمەتبار کردبوو بە پێشێلکاری سەروەریی عێراق.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەوەی لە ئێران چاوەرێمان دەکرد، پێشتوانیکردنی تورکیا بوو لە دژایەتیکردنی تیرۆر، نەک لە دژی بوەستێتەوە.

ئەو بەیاننامەیەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کاتێکدایە، ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاندبوو "وڵاتەی دەستوەردانی سەربازی لە عێراق ڕەتدەکاتەوە، وا پێویست بوو کە هێزەکانی تورکیا بە هیچ شێوەیەک نەبنە سەرچاوەی هەڕەشە لەسەر خاکی عێراق و نەدەبوایە داگیریان بکردایە".

مەسجیدی ئاماژەی بەوەشکردبوو، پێویستە لەسەر تورکیا پاشەکشە بکات بۆ هێڵەکانی سنوری نێودەوڵەتی و لەوێ هێزەکانی بڵاوە پێ بکات، چونکە دەبێت عێراقییەکان خۆیان ئاسایشی وڵاتەکەیان بپارێزن.

 لە وەڵامی ئەو وتانەی باڵیۆزی ئێران لە عێراق، فاتیح یەڵدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ڕایگەیاند، باڵیۆزی ئێران دەبێت دوا کەس بێت کە وانە پێشکەش بە تورکیا بکات سەبارەت بە ڕێزگرتن لە سنوری عێراق.



ڕیکلام