بۆ لاوازکردنی هەژموونی چین سوپای ئەمریکا داوای ٢٧ ملیار دۆلاری کردووە

  2021-03-02  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرکردایەتی سوپای ئەمریکا لە هیندستان و زەریای هێمن، داوای لە ٢٧ ملیار دۆلاری زیادەی کردووە لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٧، بە مەبەستی سنوردارکردنی هەژموونی چین لە ناوچەکە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی بڵاوکراوەی (دیڤندس نیوز) کە ئاراستەی کۆنگرێس کراوە، سوپای ئەمریکا ساڵی داهاتووتر پێویستی بە ٤ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار هەیە، بۆ خەرجییە زیادەکانی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە پلانەکەی سوپای ئەمریکا بڵاوکردنەوەی موشەکی نوێ و سیستمی بەرگری ئاسمانی و ڕادار و سەنتەری ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری هەواڵگری لە ناوچەکە لە خۆ دەگرێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە بەشێکی ئەو بودجەی کە داوا کراوە، تەرخاندەکرێت بۆ بواری ڕاهێنانی هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانەکاندا.

ئەو ڕاپۆرتە لە کاتێکدایە، پێشتر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، گروپێکی هاوبەشیان لە نێوان ئاژانسە جیاجیاکانی ئیدارەی وڵاتەکەیدا پێکهێناوە سەبارەت بە چین.



ڕیکلام