چوار وەزیری عێراق بانگهێشتی لێکۆڵینەوە دەکرێن

  2021-03-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، بەم نزیکانە چوار وەزیری کابینەکەی حکومەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێرا ق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن بۆ لێکۆڵینەوە.

حەسەن فەدعم ئەندامی لیژنەی دارایی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، لیژنەکەیان چەندین داوای بۆ لێپرسینەوە پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، کە تایبەتە بە ژمارەیەک لە وەزیرەکانی حکومەت، بەڵام بەهۆی کۆتایی هاتنی وەرزی یاسادانانەوە داواکان بەتاڵ بوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای بودجە کاتیک دەخرێتە بەردەمی پەرلەمان، پێویستە تەواوی بکات، بەر لەوەی بچنە وەرزی یاسادانانی نوێیە لەم مانگەدا.

بەگوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی بەم نزیکانە پەرلەمان  دەستدەکات بە زنجیرەیەک کاری لێپرسینەو لە لێپرسراوانی دەوڵەت و بەم نزیکانە دەخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە.

ئاشکرایشکرد، ئەمجارە داخوازی بۆ لێپرسینەوە لەهەریەکە لە وەزیری دارایی و پیشەسازی و کارەبا و بازرگانی  پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە.



ڕیکلام