سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم روونکردنەوەیەک لەسەر دانپێدانانی گیراوانی بادینان بڵاودەکەنەوە و دەڵێن، بەهیچ جۆرێک ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه نین كه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشەوە بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، "هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌ك به بێ ئاگاداریی ئێمه و بێ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بڵاوبكرێته‌وه، سیفه‌تی فه‌رمیبوون وه‌رناگرێت و نوێنه‌رایه‌تی بڵاوكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات".
دەقی روونكردنه‌وه‌کەی سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سۆشیاڵمیدیای كه‌ناڵی حزبێكی دیاریكراو، له ژێر ناوی دامه‌زراوه‌ی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان)، راپۆرتێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆه‌ته‌وه. له‌و راپۆرته‌دا، دانپێدانانی چه‌ند كه‌سێك په‌خش كراوه و تۆمه‌تی سیخوڕی كردنیان دراوه‌ته پاڵ. ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه‌ناڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رمیی هه‌یه و پێكهاتووه له پێنج ئه‌ندام، به‌ڵام ئێمه سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه نین كه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاو كراونه‌ته‌وه .
هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌كیش به بێ ئاگاداریی ئێمه و بێ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بڵاو بكرێته‌وه، سیفه‌تی فه‌رمیبوون وه‌رناگرێت و نوێنه‌رایه‌تی بڵاوكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات. بۆیه ئێمه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌ر جۆره به‌یاننامه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر به ئاگاداریی ئێمه نه‌بێت و پێشتر له راستی و دروستییه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بین، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌مڕۆش، ته‌عبیر له رای فه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات .
سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه
٤/٣/٢٠٢١